پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات

فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەكات

K24 - ھەولێر

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەکات و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش ئاشكرای دەكات فراكسیۆنەكەیان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەكات.

ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24 راگەیاند: "سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی و هەموارکردنەوەی یاسای بەکرێدان دەکرێت، هەروەها گفتوگۆش لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا دەکرێت".

هاوکات بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە کوردستان24 گوت: "فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان دەکات".