چاوش ئۆغڵۆ گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆبوويه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا چاوش ئۆغڵۆ گه‌يشته هه‌ولێر و بڕياره له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى لێبكرێت.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ميوانخانه‌يه‌كى شارى هه‌ولێريش چاوش ئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه توركمانيه‌كان كۆببێته‌وه و لێدوان بۆ ميدياكان بدات.