چاوشئۆغلۆ: هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش شه‌رعى نييه مادام كوردى تێدايه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رايگه‌ياند، هه‌وڵ و كۆششه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا شه‌رعيه‌تيان نييه، مادام كورد تێيدا به‌شدارن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى تاسى رووسى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كه ئێستا به سه‌ردانێكى ره‌سمى له مۆسكۆيه، گوتى: "رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان هيچ پێگه‌يه‌كيان له داهاتووى سووريا نابێت و ئه‌مه‌ش گرنگترين ره‌گه‌زى ئاساييبوونه‌وه‌ى ره‌وشى سووريايه".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا سووره له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ى پارتى يه‌كێتى ديموكرات(په‌يه‌ده) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و توركيا سووره له‌سه‌ر له‌ناوبردنيان".
هه‌روه‌ها گوتى: "هاوكارى له‌گه‌ڵ په‌يه‌ده و يه‌په‌گه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاكتيكيش بێت، هه‌ڵه‌يه‌كى به‌رجه‌سته‌يه، ئه‌و جووڵه تاكتيكيانه له مه‌وداى نزيكدا ده‌بنه هۆى نانه‌وه‌ى پشێوى و ناسه‌قامگيرى".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا دووپاتيشيكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه‌دان، ده‌بێت راده‌ستى خاوه‌نه‌كانيان بكرێنه‌وه. له رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش هه‌موو كۆششێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ناشه‌رعييه، مادام يه‌په‌گه و په‌يه‌ده تێيدا به‌شدارن".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئ.ر