خوێندنى باڵاى هه‌رێم رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ زانكۆكانى كۆمارى ئيسلامى واژوو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، يوسف گۆران له‌گه‌ڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر كۆبوويه‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا بڕيار درا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پيشانگه‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌مى زانكۆ ئێرانييه‌كان بكاته‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكيش واژوو بكه‌ن.
به‌شى راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا روونيكردووه‌ته‌وه، يوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانى له بواری خوێندنی باڵا كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌وڵه‌كانيان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرداوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕیاردرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی توانای زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كراوه بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا بكرێته‌وه.