تهرمی 2 كهس لە سلێمانی دۆزرانەوە
K24- سلێمانی:
ئەم شەو لە گەڕەکی گردی جۆگە لەنزیك پارکی دایك لە سلێمانی دوو تەرم دۆزرانەوە کە خوشك و برایەك بوون و لە ماڵێکدا دەژین.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەری سلێمانی بە کوردستان 24 ی راگەیاند، لەلایەن دراوسێکانیان هێزە ئەمنیەکان ئاگادارکراونەتەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵەکە دەرکەوتووە تهرمی دوو كهس کە ماوەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر گیانیان لەدەستداوه دۆزرانەوە، تەرمەکان هی پیاوێکی ٦١ ساڵی و ژنێكی ٧٢ ساڵین.
بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەری سلێمانی گوتیشی: بەهۆی ئەوەی تەرمەکان رزیون دەرمانڕێژیان کردوون و سبەی پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری گیانلەدەستدانیان چیە، هەروەها پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشیان بۆ دەکرێت.
H.B