خه‌ڵكی به‌سره به داواكارییه‌كی سه‌یر و نوێوه هاتنه‌وه سه‌رشه‌قام
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ به‌سه‌دان كه‌س له شاری به‌سره هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێكیان سازكرد، به‌ڵام به داواكاری جیاوازتر له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو و داوایانكرد ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندید بكرێت، له‌كاتێكیشدا كه دادگای عێراق له پارێزگای دیاله به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و سووكایه‌تیپێكردن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ عیدانی ده‌كردووه، خۆپیشانده‌ران ئه‌و فه‌رمانه به‌ناڕه‌وا وه‌سف ده‌كه‌ن و داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و یاداشته ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری به‌سره له شه‌قامی كۆرنیش ده‌ستیپێكرد و به سه‌دان هاووڵاتی بۆ پشتگیریكردن له ئه‌سعه‌د عیدانی به‌شدارییان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا وێنه‌كانی عیدانی هاوته‌ریبی ئاڵای عێراق به‌رز كرانه‌وه و خۆپیشانده‌ران دووپاتیانكرده‌وه، پێویسته عیدانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كاندید بكرێت.
له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كه له 8ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاماده‌یبوو، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره جاسم سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پارێزگه‌ی به‌سره‌ی به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركردبوو.
دوای ته‌واوبوونی دانیشتنه‌كه‌ش، راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تپێكردن و ناوزڕاندن، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر عیدانی تۆماركراوه، دواتر ئاشكرا بوو كه سه‌عدی ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆماركردووه.
H.B