حەریری: دەبێ بە زوویی دۆخی سیاسی سووریا چارەسەر بكرێت

"پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاری زیاتر بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە بكات"
kurdistan24.net

K24 - برۆكسل

سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان 24 لە شاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا رایگەیاند، ھیوادارین بە زووترین كات چارەسەری بۆ دۆخی سیاسی سووریا بدۆزرێتەوە.

لە پەراوێزی به‌شداریكردنی لە كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌ داهاتووی سووریا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لە برۆكسل، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24 حەریری گوتی: "ئێمە دەمانەوێت بزانین چارەسەری سیاسی سووریا بە كوێ گەیشت، ئێمە لەگەڵ چارەسەرین دەبێ بە زووترین كات رێگە چارە بۆ دۆخی سووریا بدۆزرێتەوە، دواكەوتنی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی ئاڵۆزی سووریا، زیان بە ئاوارەكان و لوبنانیش دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاری زیاتر بۆ ئەم مەبەستە بكات و ھەموومان لەو پێناوەدا كار بكەین".

ھ.م