ئه‌مه‌ريكا ره‌تيكرده‌وه 230 مليۆن دۆلار له سووريا خه‌رج بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئیدارەی ئەمریکا، بڕیاریدا بڕی 230 ملیۆن دۆلار کە پێشتر بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری سووریا تەرخانی کردبوو، لە ناوچەیەکی دیکە بەکاربھێنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت بە نووسراوێک ھەڵسەنگاندنی بۆ تەرخانکردنی بوودجەی وڵاتەکەی لە سووریا کرد و رايگه‌ياند، "پێويسته ئه‌و بڕه پاره‌يه بۆ ناوچه‌يه‌كى ديكه خه‌رج بكرێت".
ناوێرت گوتيشى: "بڕی 230 ملیۆن دۆلار کە پێشتر بۆ مەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری سووریا تەرخان کرابوو، بە بڕیارێکی ھاوبەشی وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ و کۆشکی سپی دەرکراوە تێيدا بڕیار دراوە لە ناوچەیەکی دیکە ئەو پارەیە بەکاربھێنرێت".
ناوێرت گوتیشی : "ئەو بڕە پارەیە لە پرسە لەپێشینەکانی دیکەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا خەرج دەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو بڕیارە بە ھاوبەشی لە نێوان کۆشکی سپی، پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە دەرکراوە.
ناوێرت ئاشکراشی کرد، لە مانگی نیسان/ ئه‌پريلى رابردوودا، بڕی 300 ملیۆن دۆلار لەلایەن ھاوپەیمانی دژی داعش دەستەبەرکراوە و لەو چوارچێوەیەشدا سعوودیە 100 ملیۆن و ئیمارات 50 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردووە.
لە مانگی ئاداری رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای راسپارد، خه‌رجكردنى بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار ھەڵپەسێرێت، کە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانی باكوورى سووريا و ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە و هه‌سه‌ده‌دا تەرخانکرابوو.
هێزه‌ر ناوێره‌ت ره‌تيشيكرده‌وه، "ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا كاريگه‌رى له‌سه‌ر ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هه‌بێت".
دووپاتيشيكرده‌وه، "ئه‌مه‌ريكا تا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا له سووريا ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر