ئێران: ئەمریكا لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانە

"لە میدیاكاندا ئەو بابەتە پەردەپۆش دەكات"

K24 - ھەولێر

وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریكا بە كردەوە پشتیوانی لە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دەكات.

حوسێن نەقەوی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئێرانی راگەیاندووە، واشنتۆن بە كردەوە پشتیوانی لە جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق دەكات و پاڵپشتی سەرەكی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمە لە كوردستان، بەڵام لە میدیاكاندا ئەو بابەتە پەردەپۆش دەكات.

 ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران، ئەو ھەوڵانەی ئەمریكای بە دەستێوەردان لە كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپاتكردەوە.