له ئه‌نبار: هێليكۆپته‌رێكى ئه‌مريكى تێكشكا و حه‌وت سه‌ربازى عێراقى كوژران
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى پێكدادانى چه‌كدارانى داعش و سوپاى عێراق، حه‌وت سه‌ربازى سوپا كوژران و هاوكات سوپاى ئه‌مريكاش دانى نا به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌رێك.
فەرماندەی ناوەنديی ھێزەكانی ئەمریكا، هه‌واڵى كەوتنە خوارەوەی ھێلیكۆپتەرێكی جۆری ئێچ ئێچ 60 لەنزیك شارۆچكەی قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پشتڕاستكردەوە.
لە راگەیەندراوێكى سوپاى ئه‌مريكادا، هاتووه: تا ئێستا ھۆكاری كەوتنەخوارەوەی هێليكۆپته‌ره‌كه نەزانراوە و لێكۆڵینەوە له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه.
ھەلیكۆپتەرەكە حەوت سەربازی سوپای ئەمریكای ھەڵگرتبوو، مەزندەی گیان لەدەستدانی ھەموویان دەكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لە ھێرشێكی داعشدا لە روتبەی رۆژئاوای ئەنبار، حەوت سەربازی سوپای عێراق كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین لە ناوچه‌يه‌كى بیابانی نزیك شارۆچكەی روتبەی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چەكدارانی داعش ھێرشییان كردە سەر ژمارەیەك سەربازی سوپای عێراق، لە ئەنجامدا حەوت سەرباز كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون.
ھەرچەندە كۆتاییھاتنی داعش لە عێراق راگەیەندراوە، بەڵام تاكو ئێستا رێكخراوەكە توانای ئەنجامدانی ھێرشەكانی لە چەندین ناوچەی باكوور و ناوەڕاستی عێراق ماوە.