فوئاد حوسێن بۆ كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و پاپای ڤاتیكان ده‌خاته روو
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاپای ڤاتیكان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشت كردووه و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.
هه‌وره‌ها فوئاد حوسێن جه‌ختیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان، باسی دۆخی كریستیانه‌كان و ئاواره‌كانی هه‌رێم كراوه. تیشك خرایه سه‌ر كاره‌ساته مرۆییه‌كان و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ڤاتیكان ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
فوئاد حوسێن گوتیشی، جه‌خت له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش كرایه‌وه، كه فشار بخرێته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكات، له‌م نێوه‌نده‌شدا پێویسته ڤاتیكان و وڵاتانی رۆژئاوا رۆڵی خۆیان هه‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كانی پێشووی شاندی هه‌رێم بۆ وڵاتانی دیكه كرد و گوتی، له هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، له به‌غدا نیازێك بۆ دابڕاندنی كورد له جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدای به هه‌ڵه وه‌سف كرد و به‌دووریشی زانی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق بتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، جیهانیش ئه‌م سیاسه‌ته قبوڵ ناكات.
شاندێكی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.