مه‌سرور بارزانی و شا عه‌بدوڵڵا له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می پادشای ئوردن كۆبوه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن و ره‌وشى ناوچه‌كه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.