له دژى يه‌په‌گه ئه‌ردۆغان به دوورى نه‌زانى په‌يوه‌ندى به ئه‌سه‌ده‌وه بكات
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ى كورد و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له سووريا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به دوورى نه‌زانى په‌يوه‌ندى به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوورياوه بكات، ئه‌مه له كاتێكدايه له رابردوودا توركيا به توندى دژى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بوو له ده‌سه‌ڵات و ئه‌ردۆغان ناوبراوى به ديكتاتۆر وه‌سفده‌كرد و داواى ده‌كرد ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
ئه‌ردۆغان گوتى: "ده‌روازه‌كانى سياسه‌ت كراوه‌ن. گونجاو نييه بڵێين به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌ستپێ ده‌كه‌ين".
له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه‌كانى سوچى رووسيادا، له وه‌ڵامى پرسيارێكدا ئه‌ردۆغان به دوورى نه‌زانى بۆ تاوتوێكردنى پرسى كورد و له‌ناوبردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل په‌يوه‌ندى به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سوورياوه بكات.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: سه‌رۆك پوتن د‌رك به مه‌وداى هه‌ستيارى توركيا له باره‌ى بابه‌تى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌كات.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌ردۆغان و پوتن و سه‌رۆكى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى به‌يه‌كه‌وه له سوچى كۆبوونه‌وه و له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا جه‌ختيان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانيان بۆ سه‌قامگيرى سياسى و ئه‌منى له سووريا دووپاتكرده‌وه.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، چوونى توركيا بۆ ئيدلب و عفرين له ژێر سايه‌ى رێككه‌وتنى پێكهێنانى ناوچه‌ى نيمچه ئارام له سووريا له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئامانج لێى له‌ناوبردنى پرۆژه‌ى كورده له سووريا به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كان چه‌ند هه‌نگاوێكيان بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتيان و چه‌سپاندنى ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له باكوورى سووريا هه‌ڵهێناوه و هه‌ڵبژاردنى ناوخۆييان ئه‌نجامداوه و به نيازن له مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنى گشتيى په‌رله‌مانيى ئه‌نجام بده‌ن.
له سه‌ره‌تاى قه‌يرانى سوورياوه، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام دژى ئه‌سه‌د لێدوان ده‌دات و له چه‌ندين بۆنه‌شدا داواى رۆيشتنى ئه‌سه‌دى كردووه و له‌و پێناوه‌شدا هاوكارى چه‌ندين گرووپى ميليشيايى نه‌يارى سووريا ده‌كات، كه به‌شێكيان گرووپ و ميليشياى توندڕه‌و و تيرۆريستن.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، گۆڕينى هه‌ڵوێستى ئه‌ردۆغان له باره‌ى ئه‌سه‌ده‌وه كاردانه‌وه‌ى توركيايه له به‌رامبه‌ر پشتيوانييه‌كانى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا له كورده‌كان. كه چه‌ندينجار ئه‌ردۆغان داواى كردبوو، ئه‌مريكا له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و توركيا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ره‌نگه ئه‌ردۆغان دركى به‌وه كردبێت خۆرئاوا ده‌يه‌وێت ده‌وڵه‌تێكى كورديى مێژوويى له دامێنى سنووره‌كانى توركيا و هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووريا و عێراق و ئێران پێكبهێنێت و ئه‌ردۆغان دركيشى به‌وه كردبێت كه له ميحوه‌رێكى هه‌ڵه‌يه و وڵاته‌كه‌ى و يه‌كپارچه‌يى توركيا له هه‌موو كات زياتر رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى له لايه‌ن دۆسته ئه‌مريكاييه‌كانييه‌وه، زياتر له نه‌ياره سوورى و عێراقى و ئێرانييه‌كانى.