خه‌سرۆ گۆران: پارتى 25 كورسى مسۆگه‌ر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، "پارتى 25 كورسى مسۆگه‌ر كردووه".
خه‌سرۆ گۆران گوتيشى: "پارتى هيچ ئه‌ندامێكى له كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نييه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هه‌ى بوو به گه‌له‌كۆمه دوور خرايه‌وه".
سه‌باره‌ت به كورسييه‌كانى پارتى له هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرايكرد، "له دهۆك 10 كورسى و له هه‌ولێر ئه‌گه‌رى 8 كورسى هه‌يه و له سلێمانيش كورسييه‌ك مسۆگه‌ر كراوه و 6 كورسيش له مووسڵ به‌ده‌ست هاتوون".
خه‌سرۆ گۆران ره‌خنه‌شى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى گرت و گوتى: "گومانمان له ئه‌نجامى پرۆسه‌كه هه‌يه و داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان له سلێمانى ده‌كه‌ين".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى ره‌سمى هه‌ڵبژاردن، خه‌سرۆ گۆران گوتى: "سبه‌ى كۆميسيۆن ده‌توانێت رێژى ده‌نگه‌كان له كۆى 99%ى ده‌نگه جياكراوه‌كان رابگه‌يه‌نێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "پارتى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له ده‌نگدانى تايبه‌ت يه‌كه‌م بووه" و چاويشى له‌وه‌يه ژماره‌ى كورسييه‌كانى بگاته 27 كورسى و ره‌تيشيكرده‌وه، "ئه‌مجاره پارتى هيچ كورسييه‌ك ببه‌خشێته لايه‌نه‌كانى ديكه".