بووك و زاوایه‌ك شوێنێكی نامۆ بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن

سیستمی پشكنین تێكچووه‌و ستڤ وكیلی هاوسه‌رگیری خۆیان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سیستمی پشكنینی پاسپۆرت، له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئوسترالیا، كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌و گه‌شتیاره‌كان به‌ یانی رۆژی دوو شه‌ممه‌، دووچاری نیگه‌رانی بوون و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر مانه‌وه‌، به‌ڵام ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش ببه‌نه‌ سه‌ر.

له‌ ناكاو گه‌شتیاره‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی "بریسبان" نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری سیدنی ئوسترالیا چاویان به‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كه‌وت، ستیڤ و كیلی له‌ نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌كه‌، كه‌شێكی پڕ ئاسووده‌ییان بۆ ئاماده‌بووان درووستكرد.

ستیڤ و كیلی له‌ نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان گێڕا
ستیڤ و كیلی له‌ نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان گێڕا

هه‌ر زوو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پر بوو له‌ وێنه‌ی ئه‌و بووك و زاوایه‌، چونكه‌ به‌لای گه‌شتیاره‌كانه‌وه‌ جێگای سه‌رسوڕمان بوو، له‌ فڕۆكه‌خانه‌دا هاوسه‌رگیری بكرێت، به‌ڵام بووك و زاوا تازه‌ بڕیاری خۆیان دابوو، هه‌ر بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان بفڕێت و بچنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوینی دیارییان كردبوو، ئاهه‌نگه‌كه‌یان گێڕا و به‌ گوڵه‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.

سه‌ره‌ڕای قه‌ره‌باڵغی و جموجوڵی زۆر و خێرای ناو فرۆكه‌خانه‌كه‌، به‌ڵام ستیڤ و كیلی به‌ جل و به‌رگێكی ساده‌وه‌ ئاهه‌نگی خۆیان گێڕا.

ستیڤ و كیلی له‌ نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان گێڕا
ستیڤ و كیلی له‌ نهۆمی چواره‌می فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان گێڕا

ستیڤ و كیلی خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان بوون و گه‌شتیاره‌كانیش به‌هۆی تێكچوونی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پشكنینی پاسپۆرته‌وه‌، ناچار چاوه‌ڕوان بن و به‌ ده‌ست پشكنینی پاسپۆرته‌كانیان بۆ ده‌كرا، ئه‌وه‌ش كاتێكی زۆرتری ده‌ویست.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژێك به‌ ناوی كارگێڕی پاسه‌وانی سنووری ئوسترالیا رایگه‌یاند" ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گرفته‌كه‌ بزانن، چونكه‌ ته‌نها له‌ نیوزله‌ندا نه‌بێت، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یان تووش بووه‌.

فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ سیستمی پشكنینی پاسپۆرت گه‌شتیاره‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر چاوه‌ڕوانییان كرد
فڕۆكه‌خانه‌ی بریسبانی شاری سیدنی به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ سیستمی پشكنینی پاسپۆرت گه‌شتیاره‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر چاوه‌ڕوانییان كرد