2018 بۆ حه‌نان فه‌تلاوی ساڵێكی شۆم بوو
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی 22 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی "ئیراده" پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن حه‌نان فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانیش، ئه‌و 22 ئه‌ندامه‌ی ئیراده هۆكاری ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی خۆیان بۆ خۆپه‌رستی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه و لادان له‌و ئامانجانه‌ی كه له پێناوی دامه‌زرابوو، گه‌ڕانده‌وه و رایانگه‌یاندووه، "دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئیراده له‌لایه‌ن كه‌سانی خۆپه‌رسته‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و له‌و بنه‌ما و ئامانجانه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه كه له‌پێناوی دامه‌زراوه، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیانداوه".
ئه‌و 22 ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له نووسراوێكدا ئاراسته‌ی حه‌نان فه‌تلاوی كردووه و ته‌واوی هۆكاره‌كه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه.
جێگای باسه، حه‌نان فه‌تلاوی، كه پێشتر په‌رله‌مانتاری پارێزگای بابل بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێك بوو له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له چه‌ندین و دیدار و لێدوانی میدیاییدا شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد، كه رێگه‌ی نه‌داوه مافه‌كانی كورد له ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێن و رێگری له خه‌رجكردنی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كردووه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شكستی فه‌تلاوی نییه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ هێنابێتی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام شكستی هێنا و نه‌یتوانی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌میش بچێته‌وه په‌رله‌مان.
H.B