ژنێكی سعوودی به زه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سووتێنێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی سعوودیه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پیاوێكیان بڵاوكرده‌وه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته، گوایه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به زه‌یتی داخكراو، له كاتی خه‌ودا سووتێنراوه.
وه‌ك به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، پاڵنه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ی ژنه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه، به دزییه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌دا كردووه، واتا "ژنی دووه‌می هێناوه"، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سعوودیه‌یه و شوێنی سووتاوی به ته‌واوی پشتییه‌وه دیاره، هه‌ندێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، پیاوه‌كه له رووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو نییه.
رۆژنامه‌ی "عه‌كاز"ی سعوودیه له زاری به‌رپرسانی ته‌ندرووستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا نه‌خۆشه‌كه له به‌شی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی "شا عه‌بدوڵڵا" خه‌وێنراوه و چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستی بۆ كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسیش به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستاش هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.