كوردانى رۆژئاوا يادى كاره‌ساتى سينه‌ماى عامودا ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌ هۆى سوتانى هۆڵێكى سينه‌ماوه‌ سه‌دان منداڵى كورد گيانيان له‌ده‌ستدا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

58 ساڵ بەسەر رووداوی سووتانی سینەمای عامودا تێپەڕ دەبێت، رزگار بوویەكی رووداوەكە باس لە سات و ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە سینەماكە دەكات و دەڵێت: دوای 58 ساڵ ئێستاش سەردانی شوێنى رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌م و هه‌رگيز ناتوانم ئه‌و رووداوه‌ له‌ بير خۆم به‌رمه‌وه‌.

رۆژه‌ 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 1960 ئاگر له‌ سينه‌ماى عامودا كه‌وته‌وه‌ و به‌ هۆى ئه‌و روداوه‌وه‌ زياتر له‌ 250 منداڵى كورد گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه‌ بريندار بوون.