هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی یارییه قورسه‌كه‌ی گه‌یشته به‌غدا
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی عێڕاق، ئێواره‌ی هه‌ینی یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كی لوتكه‌دا له شاری به‌غدا له یاریگه‌ی شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره ڕووبه‌ڕوی یانه‌ی قوه جه‌ویه ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر و جه‌وییه له مێژوودا 25 جار له یارییه فه‌رمیه‌كاندا ڕووبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر له 10 یاریدا براوه بووه، یانه‌ی جه‌وییه‌ش له 9 یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، شه‌ش یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی جه‌ویه له وه‌رزی 2005 ـ 2006 گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد كاتێك به 4 گۆڵێ بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێریش گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له ساڵی 2013 بوو كاتێك له به‌غدا به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
هه‌ولێر له 6 یاریدا 2 سه‌ركه‌وتن، 3 یه‌كسانبوون و شكستێكی هه‌یه و 9 خاڵی كۆكردته‌وه و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی جه‌وییه‌یش كه یارییه‌كی كه‌متر ئه‌نجامداوه له 5 یاریدا به 15 خاڵ پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه.