به ڤیدیۆ.. راهێنه‌رێكی كورد، سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ تیشێرته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی گازی باكوور بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت، راهێنه‌ری یانه‌كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ تیشێرته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان گازی باكوور و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، كه له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق ئه‌نجام درا، كه تێیدا به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی گازی باكوور كۆتایی هات.
له دوای یارییه‌كه، عه‌بدوڵڵا مه‌حموود راهێنه‌ری یانه‌ی گازی باكوور له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، هۆكاری گه‌یشتنی به خولی نایابی عێراق بۆ تیشێرته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و راهێنه‌ره دێرنه‌ی كورد، ده‌شڵێت: دوو یاریم به‌و تیشێرته له به‌غدا بردۆته‌وه، ئه‌وه سێیه‌مین یارییه به‌م تیشێرته سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌م.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، دواتر ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی هه‌ولێری له خولی نایابی عێراق وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌كیش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش بووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی بروسك، ئارارات، كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه، له ئێستا به ته‌مه‌نترین راهێنه‌ری كورده.