لە جەژن پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرمان لە ھەولێر نزمترین پلە 25 دەبێت و بەرزترین پلە 40 دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە كە سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پێشبینی دەكرێت چەند پلەیەكی گەرما بەرزببێتەوە و بە بە گوێرەی پێشبینی كەشناسی نزمترین پلەی لە گەرمی لە ھەولێر 26 دەبێت و بەرزترین پلەش 41 دەبێت.