عێراق بە ڤیدیۆ..دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی نێو مووسڵ

بە ڤیدیۆ..دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی نێو مووسڵ

K24 – مووسڵ

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "شەڕ لە نێو گەڕەكەكانی مووسڵ بەردەوامە و لە رۆژئاوای مووسڵ ھێزە عێراقییەكان 13 گەڕەكیان كۆنترۆڵكردوەتەوە، لە دوێنێوە ھێزەكانی دژەتیرۆر و فیرقەی زەھەبی چونەتە نێو گەڕەكی بەكرەوە، كە یەكێكە لە گەورەترین گەڕەكەكان و دەكەوێتە سەر رووباری دیجلە، ئێستا شەڕێكی سەخت لەناو ئەو گەڕەكەدا ھەیە".

گوتیشی: "ھاووڵاتیانی مووسڵ لە چاوەڕوانیدان بۆ ئەوەی ھاوكاریان پێ بگات، خەڵكی بە راكردن بەرەو ئەو شوێنانە دەڕۆن كە رێكخراوەكان ھاوكاری لێدابەش دەكەن، رەوشی ھاووڵاتیان لەبارێكی زۆرخراپدایە".

11-SideBarNewsReader