ئیسرائیل له درووستكردنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان سووریا و ئێران نیگه‌رانه
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئیسرائیلی نیگه‌رانی خۆیان له درووستكردنی ئه‌و هێڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نیشاندا، كه بڕیاره ئێران به سووریا بگه‌یه‌نێت و به‌ناو خاكی عێراقدا بڕوات.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی 2ی ئیسرائیلی، ئه‌و هه‌نگاوه قۆناغێكی نوێی په‌لهاوێشتنی ئێرانه له ناوچه‌كه و ئیسرائیل له‌وه نیگه‌رانه كه ئێران ئه‌و هێڵه ئاسنینه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی بۆ رژێمی سووریا و حیزبوڵڵا به‌كاربێنێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، به‌گوێره‌ی پلانێكی ستراتیژیی كۆن، كاركردن بۆ درووستكردنی هێڵی ئاسنینی نێوان سووریا، عێراق و ئێران به‌رده‌وامه، كه له ساڵانی رابردوودا به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا ئه‌و پڕۆژه‌یه راگیرابوو، به‌گوێره‌ی پلانه‌كه هێڵه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه تا ده‌گاته وڵاتی چین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، نوێنه‌رانی سووریا، عێراق و ئێران ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن، كه ئێران له رێگه‌ی عێراق و سووریاوه به به‌نده‌ره‌كانی سووریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ـی سووری له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستییه‌وه، لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وڵاتی چین له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بكات، تاوه‌كو ئه‌و هێڵه ببێته شوێنگره‌یه‌وه‌یه‌ك بۆ رێگای ئاوریشم و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا، عێراق، ئێران، چین، پاكستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه لێی سوودمه‌ند بن.
جێگای ئاماژه‌یه 12ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی سووریا نه‌خشه و پلانی ئه‌و هێڵه ستراتیژییه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خسته به‌رده‌ستی عێراق.
تاڵب حوسێنی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هێڵه ئاسنینه له ئێرانه‌وه به خاكی عێراق، محیوه‌ری عه‌كاشات، ته‌نفس و خنێفسدا تێده‌په‌ڕێت بۆ سووریا.
گوتیشی: هه‌ر سێ وڵات هه‌ماهه‌نگیان كردووه، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی بكه‌ن و تێیدا ئه‌و پرۆژه‌یه تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B