به هۆی سووتانی كۆگاكانی كۆمیسیۆن بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 17 كه‌س ده‌رده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 17 كه‌س ده‌ركرد، به تۆمه‌تی گومان لێكردنییان به سووتاندنی كۆگاكانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، له كه‌رتی ره‌سافه‌ی به‌غدا.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 17 كه‌س ده‌ركردووه، كه گومان ده‌كرێت ده‌ستییان له سووتاندنی كۆگاكه هه‌بووبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رايگه‌ياند، له سووتاندنى كۆگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى به‌غداى پايته‌خت، به‌نزين به‌كارهاتووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، (سه‌عد معه‌ن) گوتى: "ئاگرتێبه‌ردانى كۆگاكانى كۆميسيۆن كرده‌وه‌يه‌كى پيلان بۆ دانراو و ئه‌نقه‌ست بووه".
گوتيشى: "له راپۆرتى به‌ڵگه‌كانى تاواندا ده‌ركه‌وتووه، به‌نزين بۆ ئاگرتێبه‌ردانى ئه‌و كۆگايه به‌كارهێنراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵينه‌وه، ئه‌نجامى به‌دواداچوونه‌كان بۆ رايگشتى له رێى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت".
رۆژى (10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) كۆگاى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى شارى به‌غدا ئاگرى گرت و به هۆيه‌وه سه‌دان سندووقى ده‌نگدان و ئامێر و كه‌لوپه‌لى كۆميسيۆن سووتان.
ا. م