به ڤیدیۆ.. ئه‌و دیمه‌نه له یاری زۆرانبازی سه‌ربه‌ست كه‌م دووباره ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یاری زۆرانبازی سه‌ربه‌ست، له‌سه‌ر ئاستی جیهان جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه و خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه به دیار دیمه‌ن و جووڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی یاریزانان داده‌نیشن.
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، یاریزانێك به‌ناوی شه‌ین ماكماهۆن، له‌سه‌ر قه‌فه‌زێك كه له‌سه‌ر سته‌یجه‌كه دانراوه و به‌رزییه‌كه‌ی 20 پێ، نزیكه‌ی 6 مه‌تر ده‌بێت، خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه.
ماكماهۆن، یاریزانه دژه‌كه‌ی به‌ناوی سامی زه‌ین، له‌سه‌ر مێزێك داناوه و ده‌یه‌وێت له‌و به‌رزییه‌وه خۆی هه‌ڵبداته سه‌ری، به‌ڵام كاتێك خۆی هه‌ڵده‌دات، یاریزانه‌كه خۆلا ده‌دات و له ئه‌نجامیشدا ماكماهۆن ده‌كه‌وێته سه‌ر مێزه‌كه و دواتریش ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
به گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و جووڵه‌یه‌دا، كه زۆر كه‌م له‌و یارییه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه، چه‌ند په‌راسووێكی ماكماهۆن شكاوه، له ئێستاشدا له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت.