لووتكه‌ی به‌رلین له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، لووتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا به به‌شداری سه‌ركرده و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 12 وڵاتی جیاواز و سه‌رۆك و نوێنه‌ری 5 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
كاره‌كانی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان كه له زنجیره‌یه‌ك دیدار له نێوان به‌شداربووان پێكهاتوون، دوور له چاوی كامێرا‌كان و له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وێڕای ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كامێك له فایز سه‌ڕاج، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ویفاق و خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتیمانی لیبیا له لیستی بانگهێشتكراوانی لووتكه‌كه‌دا نه‌هاتووه، به‌ڵام وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، هه‌ردووكیان داوه‌تنامه‌كه‌ی ئه‌نگێڵا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیایان قبووڵ كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌و كاته‌ی له ساڵی 2011ـه‌وه ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیا رووخاوه ئه‌و وڵاته له قه‌یرانێكی سیاسیی سه‌ربازی به‌رده‌وامدایه و ئێستاش دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌وتوونه‌ته ململانێ، ئه‌وانیش حكوومه‌تی ویفاقه به سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌ڕاج، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێنراوه و دووه‌میشیان حكوومه‌تی كاتییه له رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵڵا سه‌نی، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سوپای نیشتیمانی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
دواجاریش له هه‌ڵچوونێكی مه‌ترسیداردا له 4ی مانگی رابردوو هێزه‌كانی حه‌فته‌ر هێرشه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلسی پایته‌خت چڕ كردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڕاج فه‌رمانی به هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ویفاق كردووه، رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر ببنه‌وه.
له شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، هه‌ریه‌ك له سوپای نیشتیمانی لیبیا و حكوومه‌تی ویفاق پابه‌ندبوونی خۆیان به ئاگربه‌ست راگه‌یاندووه.
دواتریش له 13ی ئه‌م مانگه به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری رووسیا و توركیا و هه‌روه‌ها سه‌ڕاج و حه‌فته‌ر، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی رێككه‌وتنێك بۆ دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست له لیبیا به‌ڕێوه‌چوون، له‌كاتێكیشدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی ویفاق ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی واژۆ كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی سوپای نیشتیمانی داوای ماوه‌یه‌كی زیاتری كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه بكات و سووربوونی خۆشی له‌وه راگه‌یاند، كه هه‌رگیز هێزه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ته‌رابلس ناكشێنێته‌وه و ده‌بێت رۆڵی توركیاش له دانوستانه‌كاندا نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه توركیا پاڵپشتی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B