له‌ عێراق 1252 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

ژماره‌ی مردن به‌هۆی په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 318 كه‌س

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 12 هه‌زار و 543 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 1252 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 33 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:

به‌غدا/ روسافه‌: 498 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 165 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 149 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 47 حاڵه‌ت

سلێمانی: 45 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 29 حاڵه‌ت

دیاله‌: 7 حاڵه‌ت

میسان: 17 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 15 حاڵه‌ت

بابل: 78 حاڵه‌ت

زیقار: 81 حاڵه‌ت

دیوانییه‌: 17 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 34 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 13 حاڵه‌ت

واست: 46 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت

ئه‌نبار: 7

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان له‌ شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی‌ 16 كه‌س له‌ ناوچه‌ی روسافه‌، 2 كه‌س له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ و كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره‌، 2 كه‌س له‌ نه‌جه‌ف، 2 كه‌س له‌ سلێمانی‌، 2 كه‌س له‌ كه‌ركووك، كه‌سێك له‌ كه‌ربه‌لا، 2 كه‌س له‌ واست و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی دیوانییه‌، زیقار، ئه‌نبار و موسه‌نناش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 331 كه‌سیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 146 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 77 حاڵه‌ت

شاری پزیشكی: 39 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 11 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 35 حاڵه‌ت

سلێمانی: 4 حاڵه‌ت

دیاله‌: 1 حاڵه‌ت

میسان: 10 حاڵه‌ت

دیوانییه‌: 3 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 11 هه‌زار و 98 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 318 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 4 هه‌زار و 904 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 5 هه‌زار و 876 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 60 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

H.B