باشووری کوردستان لە خورماتوو پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا

لە خورماتوو پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا

K24 - كەركووك

چەكدارانی داعش لە سنووری خورماتوو ھێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و شكستیان بە ھێرشەكەی داعش ھێناوە.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی لە سنووری زەرگە لە خورماتوو تێكشكاند".

گوتیشی: "لە شەڕەكەدا دەیان چەكداری داعش كوژراون و برینداربوون، ھەروەھا شوفڵێك و چەند ئامێرێكی دیكەی داعش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

9. sidebar1_home_page