به وێنه.. ناسنامه‌ی هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ناسنامه‌ی هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت.
دژه تیرۆری كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه، به ناوه‌كانی (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا) له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢، (بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، (عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن) له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢، هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، كه له‌په‌یجی فه‌رمی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر سێ هێرشكاره‌كه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێی شاری هه‌ولێرن و قوتابی قۆناخی ئاماده‌یین.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، ئه‌و سێ چه‌كداره هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، فه‌رمانبه‌رێكی پارێزگا شه‌هید بوو و پۆلیسێكیش برینداربوو.
دواتر هه‌ر سێ هێرشكاره‌كه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، له‌ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، كوژران.
ا. م