برایه‌تی له نێو جه‌رگه‌ی به‌غدا دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی روومادی بووه‌وه، یانه دێرینه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی خاوێن برده‌وه.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 13، هه‌ڵگۆرد مه‌لامحه‌مه‌د له رێگه‌ی لێدانی سزا شریتی گۆڵه‌كانی برایه‌تی بڕی.
دواتر هه‌ریه‌ك له هاورێ ئه‌نوه‌ر یاریزانه نوێیه‌كه‌ی برایه‌تی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان عامر فازڵ گۆڵی سێیه‌می بۆ برایه‌تی تۆمار كرد و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
برایه‌تی ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه و بووه خاوه‌نی 2 سه‌ركه‌وتن و شكستێك.
رۆژی هه‌ینی داهاتووش له گه‌ڕی چواره‌م یانه‌ی برایه‌تی رووبه‌ڕووی یانه‌ی عفك ده‌بێته‌وه.