ئەمه‌ریکا ماوه‌ی لێخۆشبوون له عێراق بۆ کڕینی گازی ئێرانی درێژکردەوه

عێراق ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 60 رۆژی دیكه‌ گاز له‌ ئێران بكڕێت

K24- هه‌ولێر:

ئەمه‌ریکا دوو مانگی دیکەی لێخۆشبوون له سزاکانی بۆ عێراق درێژکردەوه، بۆ ئەوەی بتوانێت گاز له ئێران بکڕێت و سووتەمەنیی وێسگەکانی کارەبای پێ دابین بکات.

دوای دەرچوونی ئەمه‌ریکا له رێکەوتنی ئەتۆمی، واشتنن بڕیاری دا، سزا بەسەر هەر وڵات و کۆمپانیایەکدا بسەپێنێت، که لەگەڵ ئێران مامەڵە بکەن، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی له چەند وڵاتێك خۆش بوو.

دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیەش، ئێستا عێراق تەنیا وڵاتێکه بۆ دابینکردنی کارەبا، رێگەی پێدراوه گاز له ئێران بکڕێت و هەر جارەو بۆ ماوەیەك لێخۆشبوونەکەی بۆ درێژ کراوەتەوه.

دوایین لێخۆشبوون که بۆ سێ مانگ بوو، سبەی کۆتایی پێدەهات.

H.B