"توانای گریانیان نه‌ماوه" برسێتی هه‌ڕه‌شه له ملیۆنان منداڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی "منداڵان رزگار بكه‌ن" هۆشداریی له برسێتییه‌كی به كۆمه‌ڵ ده‌دات كه هه‌ڕه‌شه له ملیۆنان منداڵی دیكه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوراك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر شاری حه‌دیده‌ی كه‌ناراوی.
ئه‌و رێكخراوه مرۆییه بریتانییه له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/9"2018 بڵاویانكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن: "هێرشی سه‌ر شاری حه‌دیده ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه زیاتر ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیان له‌سه‌ره له یه‌مه‌ن و ده‌گاته 5.2 ملیۆن منداڵ، هه‌ر بۆیه هه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نییه‌ك كه به رێگه‌ی حه‌دیده دا ده‌ڕوات ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌مێنێت و ببیته هۆی برسێتییه‌ك كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بینرا بێت له‌و وڵاته‌دا".
رێكخراوه‌كه هۆشداریی ده‌دات كه پچڕانی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌یه ژیانی سه‌دان هه‌زار منداڵ به‌خێرایی بخاته مه‌ترسییه‌وه و ملیۆنانی دیكه دووچاری برسێتی بكات".
هێلی سۆرنینگ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری یه‌مه‌نم كرد، له‌وێ منداڵه‌كان لاواز و بێهێزن، به ئاستێك توانای گریانیان نه‌ماوه و جه‌سته‌یان به‌هۆی برسێتی وشكبووه‌ته‌وه".
هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "جه‌نگ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی یه‌ك نه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ده‌كات له ناو منداڵانی یه‌مه‌ندا، ئه‌وان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمب و برسێتی و نه‌خۆشی وه‌ك كۆلێرا بوونه‌ته‌وه".
رۆژی دووشه‌ممه 17/9/2018 به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر شاری حه‌دیده راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راوه‌ستا و هێزه‌كانی حكومه‌تیش توانیبوویان رێگای سه‌ره‌كی حه‌دیده بۆ سه‌نعا كۆنترۆڵ بكه‌ن كه به هێڵێكی گرنگی گه‌یشتنی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته و هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییه‌كان داده‌نرێت.