سه‌رۆك بارزانى: ته‌نیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی قوربانی ده‌ده‌ین وئه‌گه‌ر عيبره‌ت له رابردوو وه‌رنه‌گرين خوا بمانگرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێيدا به وردى ره‌وشى ئێستا و داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى خسته‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانى گوتى:
به پێويستى ده‌زانم كورته‌يه‌ك له په‌يوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا باس بكه‌م. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ 100 ساڵى رابردوو ده‌توانين په‌يوه‌ندييه‌كه دابه‌ش بكه‌ين بۆ دوو قۆناغ، قۆناغى يه‌كه‌م له سه‌ره‌تاى درووستبوونى عێراقه‌وه، تا 2003 و قۆناغى دووه‌ميش له 2003ه‌وه تا ئێستا.
قۆناغى يه‌كه‌م
له قۆناغى يه‌كه‌مدا هه‌مديسان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى ديكه عێراقى تازه دامه‌زرا و به‌شى ئێمه وێرانكردنى 4500 گوند له كۆى پێنج هه‌زار گوند، ئه‌نفالى گه‌وره كه بووه هۆى بێسه‌روشوێنكردنى 180 هه‌زار كورد كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون و بێسه‌روشوێنكردنى گه‌نجانى فه‌يلى و ئه‌نفالى بارزانييه‌كان و شه‌هيدكردنى 5 هه‌زار كه‌س به ژه‌هرى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون.
د‌وای 2005، ده‌ستووری عێراق داڕێژرا، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان به‌ڵام ده‌ستوورێكی باش بوو و یه‌كه‌مجار بوو عێراق ببێته خاوه‌ن ده‌ستوورێكی وا، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش نه‌با، ده‌ستووره‌كه ده‌نگی نه‌ده‌هێنا.
له چوار پارێزگا له عێراق ده‌نگییان له دژی ئه‌نبار، دیاله، تكریت، موسڵ، دواتر زۆری پێنه‌چوو، بۆمان ده‌ركه‌وت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا، ته‌نها ده‌موچاوییان گۆڕاوه، ئه‌گه‌رنا هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ئه‌نفالچییه‌كانییان هه‌یه.
عێراقى ئێستا تائيفى و مه‌زهه‌بييه
شه‌راكه‌ت نه‌ما، ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌بوو، ماده‌ی 140 گوتیان مرد، پێشمه‌رگه به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق، به‌ڵام چه‌ك و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یان نه‌نارد، دواتر هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت نه‌ما، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر كه‌سێك زۆرترین ته‌هدیدی كوردی كردبا ده‌نگی زیاتری ده‌هێنا، چۆن ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رده‌وام بین.
دواتر ئێمه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فیدرالی رێككه‌وتین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوونی نییه و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بییه.
زۆر هه‌وڵماندا، چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام به‌غدا ئێمه‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد و ناچاری كردین ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه بگرینه‌به‌ر.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، زۆر بیری له‌و دۆخه كرده‌وه، بۆ له رۆژی 7ی حوزه‌یران، ئه‌و بڕیاره‌یدا، پار ئه‌و كاتانه بوو به شاندێكی گه‌وره گه‌یشتینه به‌غدا و پێمان گوتون، با ببینه دوو دراوسێ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونێكی شكستخواردوو هه‌ڵه‌یه، گوتمان ئێمه برای یه‌كین و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتمان كردووه، با به ناخۆشی كۆتایی به په‌یوه‌ندی ئێمه نه‌یه‌ت، به‌ڵام به‌رده‌وامیش به‌و جۆره، هیچ یه‌كێكمان ئیسراحه‌ت ناكه‌ین، ئه‌وكاتیش هه‌ڵوێستی نه‌رمترییان هه‌بوو.
راستترين رێگه.. ريفراندۆمه
تا دواتر له 7ی حوزه‌یران بڕیارماندا، هه‌رچه‌نده به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار له دیاریكردنی رۆژه‌كه درا، به‌ڵام پێشتر بڕیاری ئه‌وه درابوو، كوردستان به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ رای میلله‌ت، دیموكراتیترین و راستترین شێوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك، یان هه‌ر بڕیارێكی راست و درووست، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه نه‌هاتن بڵێن بۆ ئه‌و بڕیاره‌تان دا و كێشه‌كه چییه، به‌لام ئه‌وان كه‌وتنه فرمان كردن و هه‌ڕه‌شه كردن، تا وای لێهات كورد نه‌توانێت ته‌عبیر له رای خۆی بكات و بڵێ چیم ده‌وێ، ئه‌وه‌ش شتێكی ناخۆشه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك ئه‌نفال كراین و كیمیاییباران كران، خۆ باسی ریفراندۆممان نه‌كردبوو، بۆ كه‌س نه‌هات بڵێت ئه‌و كاره نابێت به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرێت، به‌مدواییانه‌ش كوردانی ئێزدی دووچاری ئه‌و كاره‌ساته بوونه‌وه، مه‌سه‌له‌كه فه‌رهه‌نگه، فه‌رهه‌نگه‌كه ئینكاری كورده و دان پێنه‌دانه به هیچ مافێك، ئه‌گه‌ر به زمانیش بێت، به‌ڵام به كرده‌وه وا نییه.
ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌تی ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌كات، له داهاتوودا ئه‌و كاره‌ساتانه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا دووباره نه‌بێته‌وه.
ريفراندۆم هه‌نگاوى يه‌كه‌مه
ده‌مه‌وێ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ رای گشتی روون بكه‌مه‌وه، ریفراندۆم هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، گه‌لی كوردستان ته‌عبیر له رای خۆی ده‌كات چۆن چاره‌نووسی خۆی دیاری ده‌كات.
د‌وای ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌ستپێده‌كات و ریفراندۆم بۆ فه‌رزی ئه‌مری واقیع و دیاریكردنی سنوور نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ی ساڵێك دوو ساڵ، ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌كه به باشی به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتریش بخایه‌نێت ئاساییه، گفتوۆشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له باره‌ی دوو دراوسێی باش ده‌بێت، گفتوگۆی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت، چونكه شه‌راكه‌ت فه‌شه‌لی هیناوه.
ده‌مه‌وێت بڵێم، جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و سوپای هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه به‌رده‌وامین، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌بوایه، سه‌ركه‌وتنی مووسڵ به‌ده‌ست نه‌هات، شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر به‌مدواییه، هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌بوو، جیا له كوژرانی ئه‌و هه‌موو چه‌كداره، زیاتر له 500 داعش‌یش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیركراون، كه زۆربه‌یان بیانیین. دوێنێش پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه رێككه‌وتوون، چۆن هاوكاری یه‌كه‌م بكه‌ن، ئێمه له‌و نه‌هجه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
كوردستان ماڵى ئاواره‌كانه
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كان، كوردستان ماڵی خۆیانه، وه‌كو چاوی خۆمان ده‌یانپارێزین، تا ناوچه‌كانییان ئازاد ده‌كرێت و ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه، ئه‌وان خاوه‌ن ماڵن، له‌وانه‌یه كێشه و ناكۆكی له نێوان حكوومه‌تی كوردستان و عێراق هه‌بووبیت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه نابێته ململانێی نێوان دوو نه‌ته‌وه، برایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب، توركمان، كلدان ئاشووری و سریان و ئه‌رمه‌ن ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، به‌رده‌وام ده‌بێت. خۆشیان ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وان خاوه‌ن ماڵن. ناكۆكی سیاسی هیچ كاتێك نابێته ناكۆكی نێوان نه‌ته‌وه‌كان.
په‌يوه‌ندى دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ دراوسێكان ده‌وێت
بۆ دراوسێكانمان، پێمان خۆشه باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بی، ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی هه‌ڵه‌شیان هه‌بووبی، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت، له 25 ساڵی رابردووش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئێمه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌قامگیرین.
سیسته‌می ئایینده‌مان له داهاتوودا له ده‌ستوور ده‌نووسرێته‌وه و گه‌لی كوردستان رای له‌سه‌ر ده‌دات، ئامانجی هه‌مووانه ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دیموكراتی فیدرالی بی و مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وهیی و ئایینه‌كانی تێدا پارێزراو بێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ وسه‌یقه‌ی سیاسی كه پێكهاته ئایین و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خۆیان، كه له‌لێژنه‌یه‌ك له‌لای ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم دیاریكرابوو، سیاغه كراوه په‌سه‌ند كرا، ئه‌وه دڵخۆشی هه‌مووانه.
سبه‌ى به هێمنى ده‌نگ بده‌ن
لێره‌دا داوا له هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م، سبه‌ینێ به هێمنی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، پرۆسه‌كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، پاك و بێگه‌رد بێت، سوپاسی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم و كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن، سوپاس بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و ماوه‌یه زۆر ماندووبوون و ئه‌ركیان كێشاوه، هیوادارم له داهاتووشدا به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ركه‌كانییان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌وانيش زيانمه‌ند ده‌بن
ئه‌ركى سه‌ره‌كيم ئه‌وه‌يه سه‌ربه‌خۆيى بۆ كوردستان به‌ديبهێنم و حه‌زيش ناكه‌ين توركيا هيچ بڕيارێك له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكات و ئه‌گه‌ر سزاى ئابوورى بسه‌پێنرێت، هه‌ردوولامان زيانمه‌ند ده‌بين و هه‌ر ئێمه زيانمان به‌رناكه‌وێت.
سه‌رۆك كۆمار ده‌گه‌ڕێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به زۆرينه بڕياره‌كان ده‌رده‌كات، ئه‌وا ته‌نيا سه‌رۆك كۆمار ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ريان بسه‌پێنرێت، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار له پێناو پۆست و پاره نامێنێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و پشت له ميله‌ت و به‌هاكانى خۆى ناكات. ئه‌گه‌ر عيبره‌ت له رابردوو وه‌رنه‌گرين خوا بمانگرێت.
دواى ريفراندۆم هيچ شتێك به‌ديل نييه
به‌ديل ئه‌وه‌يه رێگه‌كه كورت بكه‌نه‌وه و بڵێن وه‌رن دواى دوومانگى ديكه ببينه جيرانى باش. ئه‌گه‌ر نا كه ريفراندۆم كرا و خه‌ڵك ده‌نگى دا ته‌واو چى ده‌مێنێت.
ئه‌وانه‌شى ده‌ڵێن ئيسرائيلى دووه‌م درووست ده‌بێت، به راستى قسه‌يه‌كى سه‌خيف و بێ مانا ده‌كه‌ن.