نێچيرڤان بارزانى داوايه‌ك ئاراسته‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌كات

زۆرینەی خەڵکی کوردسـتان پشـتگیری لە حکوومەتێکی بەھێز و سەقـامگیر دەکەن بە سەركـردایەتی و پێشڕەويی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌ فه‌رمييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێيدا داوايه‌كى ئاراسته‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كرد و رايگه‌ياند، داوا لە ھەمــوو لایەنە سیاسیيەکان دەکەم بە گیانێکی ئــارام و بنیاتــنەرانە بۆ پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى بەردەوام بــن کاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكھێنانی حکوومەتی داھاتوو دەکەین.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

سوپاسی خەڵکی کوردسـتـان دەکەم بۆ پـشـتگیـريی بەردەوامیان و داخوازییـان بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشچوونمان لە حکوومەتی داھاتوودا.

ھاووڵاتیانی سەربەرز و خۆشەویست

سوپاستان دەکەم بۆ بەشـداربـوون لە پرۆسەیەکی دیموکراتيی ئـاشـتیانەدا لە ڕۆژی 30ی ئەیلوول و بەکارھێنانی مـافی خۆتان بۆ دەنگدان. ئەمە پێـنجەمين ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێـمى كوردستانه‌، ئێـمە هەرێمێکی تازه‌ين، ھێـشتا لە قۆناغی بنیاتـنـانی دیموکراسیداین، ئەم ھەڵبژاردنەش ھەنگاوێکی گەورە بوو به‌ره‌و پێشەوە.

ئێستا دواى ڕاگه‌ياندنى فه‌رميى ئه‌نجامه‌كان، داوا لە ھەمــوو لایەنە سیاسیيەکان دەکەم بە گیانێکی ئــارام و بنیاتــنەرانە بۆ پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى بەردەوام بــن کاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكھێنانی حکوومەتی داھاتوو دەکەین. سـوپـاسی خەڵکی کوردسـتان دەکەم كه‌ وێڕاى پێنج سـاڵی ڕابـردووی لەڕادەبەر دژوار، مـتمانەیان بە حکوومەتەکەمـان دايه‌وه‌.

ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ريخست كه‌ زۆرینەی خەڵکی کوردسـتان پشـتگیری لە حکوومەتێکی بەھێز و سەقـامگیر دەکەن بە سەركـردایەتی و پێشڕەويی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئەنجامەکان وەک دەنگدانێك بۆ پێشکەوتنی سەقامگیر دەبینم. لە ڕوانگەی پارتییەوە، ئەنجامەکان ئاماژەیەکن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەكی گەش.

ئێمە لە چەنــدین لاوە ڕووبەڕووی مــلملانێ بــووینەوە، خەبــاتــمان کرد و تــووشی ھەڵەش بــووین، بەڵام ھەرێمی کوردستانمان بە یەکگرتوويی پاراست لە کاتێكدا خه‌ڵكێك ھەوڵی دەدا پارچەپارچەی بکەن.

ھاوبەشیی نێودەوڵەتیمان بەھێز کرد، بە سەختترین قەیرانی ئابووریدا تێپەڕین، ھێشتاش ھەر لە پێشکەوتنداین. کوردستانیيان ڕۆژی 30ی ئەیلوول دەنگیان بە بەردەوامبوون لەسەر ئەم بەرەوپێشچوونە، دا.

ھەلومەرجی ژیانمان بەرەو بـاشـتر دەچێت لە کوردسـتان، بەڵام ھێشتاش بەو شێوەیە نیيه‌ کە ئێمە خـوازیارین، یان شایستەی ئێوە بێت. ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داھاتوودا باشترکردنی بارودۆخه‌كه‌ دەبێت بە شێوەیەکی بەرده‌وام.

ئەنــجامەکان خــواســتێکی بەھێز پیشان دەدەن بۆ پێكھێنانی حکوومەتی داھاتوو و بەردەوامبوون لەسەر کارەکانمان. گەلی كـوردسـتان بە ئـاشـكرا، بە دەنگی بەرز، بێ دڵەڕاوكێ، بەشی ھەرە مەزنی دەنگی دیموكـراسی و پشـتگیریی خۆی بە پـارتی دا، لەبەر ئەوەی دیسان بۆیان دووپـات كـرایەوە كە ئەو حـزبە لە ڕۆژانی سەختیدا و لەژێر گوشاری ناوەكی و دەره‌كیدا، ھەمیشە لایەنی گەلە، نیشتمانپارێزە، ھەلپەرست نییە، بەرژەوەنديی باڵای كوردستان ئەسێرەی ڕابەری خەباتی بووە و دەبێت.

ئێوە دەنـگتان داوە بۆ خـزمەتـگوزاری و ژێرخـانی بـاشـتر، بۆ ئـابـووریيەکی بەھێز و فـرەسەرچـاوە کە پیشەسـازی و کشتوکاڵ و گەشـتیاری و نەوت لەخۆ بـگرێت، دەنگیشیان داوە بەو ئـارامیيەی کە چەنـدین سـاڵە دابینمان کردووە. ئێوە دەنگتان داوە بۆ ڕێزگرتن لە ھەموو نەتەوە و ئایینەکان، بۆ پاراستنى پێكه‌وه‌ژيانى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى، بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان، بایەخدان به‌ بێھێز و لاوازەکان.

ئێوە دەنـــگتان داوە بە ئەرێنی بۆ ڕەتکردەنەوەی كه‌لـله‌ڕه‌قى، تێڕوانینی نەرێنی و تـــووڕەیی. ئێوە بەرەوپێشچوونــتان ھەڵبژارد، نەك پشێوی. ئێوه‌ ده‌نگتان دا به‌ بنياتنانى كوردستانێكى به‌هێز. ئەمـــانە ھەمـــووی دید و ڕوانـــگەی پـــارتین. ئەنـــجامه‌كانى ھەڵبژاردن بەڵگەی نكۆڵی ھەڵنەگرن كە پارتی و زۆربەی گەلی كوردستان ھاودیدن، ھاوخەباتن، ھاوڕێی ئاوەدانی و پاراستنی كوردستانن.

خەڵکی ئازيزى کوردسـتان،

پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانى كوردستان، له‌ كورد، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سريان، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، كاكه‌يى، فه‌يلى، شه‌به‌ك، موسلمان، ئێزدى، مه‌سيحى و سابيئه‌، سوپاستان دەکەم بۆ هەڵبژاردنی دیدگایەکی ئه‌رێنى و نیشتمانـپەروەرانە و پێدانی چانسێكى نوێ به‌ ئێمه‌. بۆ ئەوەی كارەكانمان باشتر بن، پێویستمان بە حکوومەتێکی سەقامگیر ھەیە بۆ چوار ساڵی داھاتوو.

ئيتر به‌ره‌و بنياتنانى كوردستانێكى به‌هێز.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى

جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان

21/10/2018