ئه‌ردۆغان و عه‌بادی له نیویۆرك باسی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/9/2017 رایگه‌یاند: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بمه‌وه‌و باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان پێش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و به‌ره‌و شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێته‌رێ، تا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات به رۆژنامه‌وانانی گووت: "ئه‌نقه‌ره و به‌غدا كۆكن له‌سه‌ر ریفراندۆم كه ده‌بێته هۆی نه‌مانی یه‌كپارچه‌یی عێراق".
ئه‌و هه‌وڵ و جموجوڵ و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان له كاتێكدایه، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌موو كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریی و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه ریفراندۆم له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له 25/9/2017 ئه‌نجام ده‌درێت.