كۆریای باكوور گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور، بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیۆنگ یانگ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دانووستان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆریای باكوور، بانگه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چڕكردنه‌وه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆریای باكوور، هیچ بوارێكی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی به‌رنامه و چه‌كی ناووكی كۆریاى باكوور بكرێت.
پیۆنگ یان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رێكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گوشارخستنه سه‌ر وڵاتێك به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له خۆی بكات، نیشاندانی لۆژیكی هێزه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی وڵاتان بخاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ته‌نها هه‌وڵێكی بێ سووده و ناتوانن قه‌بووڵی ئه‌و واقیعه بكه‌ن كه كۆریای باكووری تێدایه.
حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ، له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی دوژمنكارانه له دژی كۆریای باكوور نه‌بێت، ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی و تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان نابن.