به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی كوردستان پێشبینی بۆ یه‌كه‌م به‌فربارین ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی یه‌كه‌م ژوانی ده‌ستپێكردنی به‌فربارین له ناوچه جیاوازه‌كان ئاشكراكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "ئه‌مڕۆ بارانبارین ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان" و، بۆ ئه‌مشه‌ویش پێشبینی بارانبارینی سه‌رانسه‌ری له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانی كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، "ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ده‌ستپێ ده‌كات و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "شه‌پۆلی دووه‌می به‌فر و باران له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێ ده‌كات و تا 23ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
H.B