به فه‌رمی هاوكار له‌تیف په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد
یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق دوێنێ به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان ده‌ست پێكرد و ئه‌مڕۆش كڕینی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند.
هاوكار له‌تیف، یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز كه پێشتر له 2015 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كوردستانی وه‌رگرت، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر كرد.
هاوكار له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ ته‌نیا بۆ گفتووگۆكردن هاتبووه هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌ر زوو گه‌یشتنوونه‌ته رێككه‌وتن و به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێری واژۆ كردووه.
هاوكار ده‌شڵێـت: گرێبه‌سته‌كه‌م ته‌نیا بۆ دوو ساڵه و تایبه‌تیشه به خولی نایابی عێراق، چونكه هێشتا مافی ده‌ستبه‌رداربوونم بۆ خولی كوردستان له یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌رنه‌گرتووه.
هاوكار له‌تیف ته‌مه‌نی 26 ساڵه و پێشتر وه‌ك به‌رگریكار و ناوه‌ڕاستیش له یانه‌كانی خاك و سۆلاڤی كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵیش یاریی كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانیشه.
هاوكار له‌تیف، یاریزانی پێشووی یانه‌ی نه‌ورۆز له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2014 ـ 2015