له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانى عێراق 6 بڕیارى ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی كه به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران پێكهێنراوه، له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا به ئاماده بوون و سه‌رپه‌رشتی عه‌بادی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرس 6 بڕیاری ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی داوای له وه‌زاره‌ته‌كان و حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان كرد، هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 6 بڕیار ده‌ركران، كه په‌یوه‌ست بوون به كه‌رته‌كانی كاره‌با، ئاو، ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار، بڕیاره‌كانیش بریتین له:-
1- به‌دواداچوونی ورد و خێرا بۆ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان بكرێت و بۆ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری به‌رز بكرێنه‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیش، هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار پشت به خێراترین رێگای چاره‌سه‌ری ببه‌ستێت.
2- پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كان بكه‌ن و به‌په‌له چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
3- وه‌زاره‌تی دارایی بڕی تێچوونی پێویست بۆ ئه‌و پێداویستی و داواكاریانه دابین بكات.
4- ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار له‌و پرۆژانه‌ی خزمه‌تگوزاری كه تائێستا ته‌واو نه‌كراون.
5- ده‌ستنیشانكردنی بژارده‌كان بۆ چاره‌سه‌ری و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر باشترینیان بدات.
6- ده‌ستبه‌كاربوون له پرۆگرامی مه‌شقدان و راهێنان له ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و پێدانی تایبه‌تمه‌ندی دارایی گونجاو به راهێنه‌ران.
ئه‌م بڕیارانه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری به سه‌رپه‌رشتی عه‌بادی له‌كاتێكدان، هێشتا خۆپیشاندانه‌كان له شه‌قامه‌كانی باشووری عێراق ساردنه‌بوونه‌ته‌وه و, ته‌نیا مۆڵه‌تی 3 رۆژیان به حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی داوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، كه خۆیان له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو، كاره‌با و قه‌یرانی بێكاریدا ده‌بینێته‌وه.
H.B