ئارسن ڤینگەر وادەی گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتیکردن راگەیاند

سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی تیپێک دەگرێتە ئەستۆ

ئارسن جینگەر بۆیەکەمجار وادەی گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتیکردن راگەیاند و رایگەیاند، ئۆفەرێکی زۆری بۆ هاتووە.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، ئارسن ڤینگەری راهێنەری پێشووی ئارسێناڵ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەک یان هەڵبژاردەیەک دەگرێتە ئەستۆ، دووپاتیشی کردەوە لەوانەیە بۆ کارکردن بچێتە ژاپۆن کە پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری ئارسێناڵ راهێنەری یانەی ناگۆیا گرامپۆسی ژاپۆنی بوو.

ڤینگەر هاوینی رابردوو دوای 22 ساڵ وازی لە راهێنەرایەتی ئارسێناڵ هێنا و لەوکتاەوە چەندان ئۆفەری لە یانە و هەڵبژاردەی جیاوازیی جیهانەوە بۆ هاتووە، پێشبینی دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوو ڤینگەر چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە.