لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 5 دیكەش برینداربوون

"یەكێك لە شوفێرەكان بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەركرا"

K24 - سۆران

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سەر رێگەی رواندز- جندیان، كەسێك گیانی لەدەستدا و 5 دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا رائید سەعدون ھاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاشكرای كرد: "رووداوەكە پێكدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان خێزانێكی دانیشتووی ھەولێر بوون و دایكی شوفێرەكە ھەر ئەو كات گیانی لەدەستدا و شوفێرەكە و ھاوسەری و كچی و خوشكزایەكی برینداربوون و بۆ چارەسەر رەوانەی ھەولێركران، ھەروەھا شوفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكەش دانیشتووی سۆرانە و بریندارە، بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەركراوە".

ھ.م