بەفر لە چەند ناوچەیەك دەوامی راگرت
K24 - سلێمانی
بەھۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە سنووری پێنجوێن، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشووی فەرمی.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاشكرای كرد: "بە ڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی پێنجوێن رایدەگەیەنین، بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، رۆژی شەممە 16/2/2019 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە ".
ئەمە لە كاتێكدایە كه ئەمساڵ بەھۆی بارینی بەفر و بارانی زۆر، چەندین جار لە ناوچە شاخاوییەكان، لە دامودەزگا حكوومییەكاندا پشووی فەرمی راگەیەندراوە.