پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

بەبێ ئەوەی یاریی خۆی لە دوایین گەڕ ئەنجام بدات

پێشمەرگەی هەولێر بەبێ ئەوەی دوایین یاریی خۆی لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان ئەنجام بدات، بووە پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولەکە.

دوای یەکسانبوونی دهۆک و نەورۆز بە گۆڵێک، پێشمەرگەی هەولێر پێش ئەوەی یاریی خۆی بەرامبەر گازی باکوور بکات پاڵەوانبوونی لە قۆناخی یەکەم مسۆگەرکرد، چونکە دهۆک نەیتوانی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت پێشەنگ لە پێشمەرگەی هەولێر وەربگرێتەوە و بووە خاوەنی 22 خاڵ و لە پلەی دووەمی مایەوە، نەورۆزیش بووە خاوەنی  21 خاڵ و لە پلەی سێیەم مایەوە.

ئاراراتیش دوای یەکسانبوونی بە گۆڵێک لەگەڵ برایەتی لە پلەی چوارەم بووە خاوەنی 21 خاڵ، بەڵام برایەتی هەر لە پلەی کۆتایی مایەوە و بووە خاوەنی 8 خاڵ.

پێشمەرگەی هەولێر بەهۆی بارانی بەفرێکی زۆر یارییەکەی بەرامبەر گازی باکوور بۆ سبەی شەممە دواخرا، کە بە خاوەنی 23 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە.

 

ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دوای 13 گەڕ:

١ــ پ.ھەولێر ٢٣ خاڵ
٢ــ دھۆک ٢٢ خاڵ
٣ــ نەورۆز ٢١ خاڵ
٤ــ ئارارات ٢١ خاڵ
٥ــ شێروانە ١٩ خاڵ
٦ــ پ.سلێمانی ١٨خاڵ
٧ــ زێرەڤانی ١٨خاڵ
٨ ــ ھەندرێن ١٧ خاڵ
٩ــ ھەولێر ١٦ خاڵ
١٠ــ دەربەندیخان ١٥ خاڵ
١١ــ زاخۆ ١٤خاڵ
١٢ــ گازی باکور ١٣خاڵ
١٣ــ ئاکرێ ٩ خاڵ
١٤ــ برایەتی ٨ خاڵ