سوپای عێراق رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ربازانی سوپای عیراق، رێگرییان له چه‌ندین خێزانی ئاواره‌ی پارێزگای ئه‌نبار كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانییان، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه به سزادانی به كۆمه‌ڵ وه‌سف كراوه.
له‌ما فه‌قێ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له رێكخراوی چاودیری مافی مرۆڤ، "هیومان رایتس وۆچ"، ده‌ڵێت: "چه‌ند جارێكه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا رایانگه‌یاندووه ده‌بێت ئه‌و خێزانانه‌ی به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوونه، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانییان، به‌ڵام جێگه‌ی قه‌بووڵ نییه رێگری له خه‌ڵك بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه و له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كان یه‌كناگرنه‌وه".
رێكخراوه‌كه زیاتر له 5 هاووڵاتی شارۆچكه‌ی به‌غدادی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباری دواندووه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، وێڕای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا رێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه، به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه، له‌گه‌ڵ 51 خێزانی دیكه، داوایان له به‌ڕێوه‌به‌ری كامپه‌كه‌یان كردووه ره‌زامه‌ندییان پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
به‌ڵام وه‌ك خێزانانه باسی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكی دیكه، به پاس ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه، له بازگه‌ی "عكوبه"، سه‌ربازانی عێراق له فیرقه‌ی حه‌وت، رایانگرتوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنییان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، رێگه‌یان نه‌داوه بگه‌ڕێنه‌وه و ره‌وانه‌ی كامپه‌كانییان كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاواره عێراقییانه به رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، تا ئێستا هۆكاری رێگه‌نه‌دانییان نازانن و له‌و بابه‌ته‌ش ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
ا. م