دانیشتوانی دوورگه‌یه‌ك چه‌كه قورسه‌كه‌یان تیروكه‌وان و به‌رده‌و پێستی هه‌ر كه‌سێك داده‌ماڵن لێیان نزیك بێته‌وه
K24 - هه‌ولیر:
دوورگه‌ی "سۆرس سینتینێلی باكوور" دورگه‌یه‌كی هیندییه، خاوه‌ن سرووشتێكی دڵڕفێنه، به‌ڵام كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نییه لیی نزیك بێته‌وه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هیندستانیش ده‌سته‌وه‌ستانه و به‌رامبه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه ناتوانێت هیچ شتیك بكات.
دوورگه‌ی "سۆرس سینتینێلی باكوور" دوورگه‌یه‌كی بچووكه و رووبه‌ره‌كه‌ی 72 كیلۆمه‌تره و ده‌كه‌وێته كه‌نداوی به‌نگال و له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به هیندستانه و به‌شێكه له دوورگه‌كانی "ئه‌ندامانی هیندی" له ناوه‌ڕاستی زه‌ریای هێمن دا.
دانیشتونی ئه‌و دوورگه‌یه "سینتینیلیۆن"ـن، هۆزێكن و دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌یان خۆیان له هه‌موو جیهان دابڕیوه‌و هیچ سیمایه‌كی جیهانی پێشكه‌وتوو و ته‌كنه‌لۆژیا و ژیانی مۆدێرن له‌و شوێنه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینرێت. هه‌زاران ساڵه ریگه‌یان نه‌داوه هیچ كه‌سێكی دیكه بچێته دوورگه‌كه‌یان، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌وڵبدات بچێته مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان زۆر به توندی و دوژمنكارانه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سنووریان ببه‌زێنی، ده‌كه‌وێته نه‌هامه‌تییه‌كه‌وه كه‌س چاوه‌ڕوانی ناكات و پیستی داده‌ماڵن.
جارێكیان سه‌ركێشیكاری هیندی " تریلۆكیناس باندێت" هه‌وڵیدا بچێته دوورگه‌كه‌وه، به‌ڵام دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ویستیان بیكوژن و تیمه‌كه‌یشیان تیربارانكرد.
ساڵی 2006 "سینتینیلیۆنیه‌كان" دوو راوچییان كوشت كه چووبوونه دوورگه‌كه‌وه، ئه‌وان به به‌رد و تیری ئاگرین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێلیكۆپته‌ره‌كانیش كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌و نزم ده‌بنه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت به به‌رد و تیر بیخه‌نه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی تا ئیستا جیهانی ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌كه توانیوویانه بیكه‌ن، وێنه‌گرتنی كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌كه بووه له دووره‌وه و به كوالیتییه‌كی نزم و هیچی دیكه‌یان پێنه‌كراوه.
به‌ڵام ئه‌مانه وێنه‌ی ده‌گمه‌نن كه پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی هیندستان ساڵی 2004 له پاش روودانی تسۆنامی له ریگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیاندا یارمه‌تیان بده‌ن و وێنه‌یان گرتوون، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه جیاوازی له نێوان دۆست و دوژمن‌دا ناكه‌ن و هه‌ر مرۆڤێك بیه‌وێت پێبخاته دوورگه‌كه‌یان لای ئه‌وان دووژمنه و ده‌كه‌وێته ناو سیره‌ی تیره‌كانیان و ده‌یانه‌وێت بیكوژن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستن، ئه‌و دوورگه‌یه نزیكه‌ی 60 هه‌زار ساڵه خه‌ڵكی تیدا ده‌ژی، به‌ڵام تا ئێستا راپۆرتێك نییه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی باس بكات، به‌ڵام وا باس ده‌كرێت چه‌ند سه‌د كه‌سێك زیاتری تێدانییه، 50 تا 400 كه‌سێك بن".
ئه‌و خه‌ڵكه له جیهان دابڕاوه ده‌بێت چی بخۆن له‌و دوورگه‌یه‌د؟" زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان خواردنی بنه‌ڕه‌تییان له‌سه‌ر ماسی و بۆقه‌كانه و هیچ جل و به‌رگێكیشیان له‌به‌ردا نییه.
به‌هۆی ئه‌و دابڕانه توند و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌یان كه‌س نازانیت به چ زمانیك قسه ده‌كه‌ن و درووشم و ئامانجیان چییه، وێنه‌كانیش زۆر له دووره‌وه گیراون و هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ناده‌ن به ده‌سته‌وه.
Survival International ( گرووپێكی تایبه‌تمه‌ندن به مافی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان) و "سینتینیلیۆنیه‌كان" به لاوازترین مرۆڤه‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوده‌بن و ده‌ڵێن "به‌هۆی ئه‌و دابڕانه تونده‌ی هه‌یانه له به‌رده‌م تووشبوونی نه‌خۆشی و په‌تای تونددان".
حكومه‌تی هیندستان چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دوورگه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان شكستیهێناوه، بۆیه ده‌ستیان لێهه‌ڵگرتوون، چۆن حه‌زیان لێیه با ئاوا بژین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوچه‌یه‌كی دابڕاویان له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كه دیاریكرووه و 4 كیلۆمه‌تر دوورتر له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌كه كه‌س بۆی نییه نزیكبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار و راوچییه‌كانیش بپارێزن.