ئه‌مڕۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
له یه‌كه‌مین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی هه‌ڵۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد، یانه‌ی كۆیه‌ش كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2018، له گرووپی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه چوون، كۆیه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی سۆران له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی هێنا.
له ده‌ڤه‌ری بارزان، یانه‌ی هه‌ڵۆ میوانداریی شێخانی كرد، له‌و یارییه‌دا هه‌ڵۆیه‌كان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، له شاری سلێمانی سیروانی نوێ 3 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی ئاڵتون كۆپری میوانی برده‌وه.
له گرووپی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه 4 یاری دیكه له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان له كاتژمێر 2:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، پێكهاتوون له‌م یارییانه (سه‌یدسادق ـ گاره)، (خانه‌قین ـ سۆلاڤ)، (رزگاری ـ كفری)، (خاك ـ ئاسۆ).