به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا

بارسێلۆنا بۆ یاری قورسه‌كه‌ی داهاتوو كێشه‌ی بۆ دروست بوو

ئیڤان راکێتیچ ناوەراستکاری هەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی بارسێلۆنا بە هۆی پێکان نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.
ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاری رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، نیوەی دووەمی یارییەکە توشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگەی جێهیشت و دواتر کاپمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرەو ئیسپانیا جێهیشت و لەلایەن پزیشکی یانەکەیەوە پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت کە لە ماسولکەکانی رانی راستی تووشی گرژبوون بووە و بەم هۆیەوە پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لەو پێکانەی رزگاری ببێت.
بەم شێوەیە ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئایندهۆڤێن، ڤیاریال و لێئۆنیسا ناتوانێت بەشداری بکات.

راكیتیچ ناوه‌راستكاری كرواتیا له‌گه‌ڵ ساوڵ نیگوێز یاریزانی ئیسپانیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی تۆپ ده‌ده‌ن. 16 نۆڤێمبه‌ری 2018
راكیتیچ ناوه‌راستكاری كرواتیا له‌گه‌ڵ ساوڵ نیگوێز یاریزانی ئیسپانیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی تۆپ ده‌ده‌ن. 16 نۆڤێمبه‌ری 2018