دوای ماچی راسته‌وخۆ گه‌نجه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خانمه په‌یامنێره‌كه
گه‌نجێك كه له په‌خشی راسته‌وخۆدا، خانمه په‌یامنێری كه‌ناڵی DWى ئه‌ڵمانی ماچ كرد، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای، به‌ڵام ئه‌م جاره بۆ داوای لێبوردن.
سه‌ره‌تا گه‌نجه‌كه له‌به‌ر خرۆشانی هه‌ست و سۆزی بۆ مۆندیال، خۆی له‌بیركردبوو و ماچێكی په‌یامنێری كه‌ناڵه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه‌یه كاریگه‌رییه‌كی زۆری خسته سه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه.
گه‌نجه‌كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه به كه‌ناڵه ئه‌ڵمانییه‌كه، ویستی داوای لێبوردن له كچه‌كه بكات و كچه‌كه‌ش قه‌بوڵی كرد.
دواتر له رێگه‌ی سكایپه‌وه, كوڕه‌كه په‌یوه‌ندی به جۆلیێت گۆنزالیسی به‌ره‌گه‌ز كۆڵۆمبی و په‌یامنێری كه‌ناڵى DWى ئه‌ڵمانییه‌وه كرد و گوتی: "زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م، نه‌مده‌زانی كاره‌كه به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌رت ده‌بێت و به‌و شێوه‌یه شۆكت ده‌كات".
جۆلیێت داوای لێبوردنی گه‌نجه‌كه‌ی قه‌بوڵ كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نه‌یویستووه به هۆی ماچێكه‌وه ببێته قوربانی و واز له پیشه‌كه‌ی بهێنێت، بۆیه هه‌وڵیداوه له په‌خشه راسته‌وخۆكه‌دا به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها به گه‌نجه‌كه‌ی گوتووه: "هه‌ڵسووكه‌وته‌كه‌ت قه‌بووڵنه‌كراو بوو و رێزلێگیراو نییه".
جۆلیێت، وه‌ك په‌یامنێری وه‌رزشی كه‌ناڵه ئه‌ڵمانییه‌كه، له شه‌قامه‌كانی شاری سارانسكلمۆڤ، دووچاری هه‌ڵوێسته‌كه بوو، ده‌ڵێت: "ماوه‌ی دوو كاتژمێر ئاماده‌كاریمان بۆ په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووبدا، هه‌ر كه كه‌وتینه ناو په‌خشی راسته‌وخۆ، گه‌نجه‌كه ئه‌وه‌ی قۆسته‌وه و هاته ته‌نیشتم و ماچێكی كردم".
جۆلیێت نایشارێته‌وه دوای ته‌واوبوونی په‌خشه‌كه هه‌موو شوێنه‌كه به‌دوای گه‌نجه‌كه‌دا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی لێبكاته‌وه، به‌ڵام دیاره راسته‌وخۆ شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه.
ا. م