سوپای توركیا هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له عه‌فرین بۆردومان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه له شاری عه‌فرین له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، وێڕای هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زه‌ویش تۆبخانه‌كانی توركیا له شاری ئه‌عزازه‌وه، هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریای له عه‌فرین بۆردومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو سه‌ربازی سووریا كوژراون.
ئاژانسی سانای سه‌ر به حكوومه‌تی سووریاش بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای توركیا كه ده‌ستیان به كرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كردووه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومانكردووه، كه هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریای لێیه، كه بۆ پاراستنی عه‌فرین چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه، "رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا ته‌نیا له‌باره‌ی دوو خاڵه‌وه كراوه، ئه‌وانیش: رێگریكردن له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانانی له گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سنووری شاری عه‌فرین، هه‌وره‌ها رزگاركردنی شاره‌كانی باب، جه‌رالبوس، ئه‌عزاز و ئیدلب له‌ده‌ست داگیركاری توركیا". یه‌په‌گه ئاشكراشیكرد، "جارێ ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه رێككه‌وتوون، چونكه كاری له‌پێشینه‌ی ئێستایان ته‌نیا پاراستنی خاكه".
ئه‌م بۆردومانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانى هێزه ميللييه‌كانى هاوپه‌يمانى سوپاى سووريا گه‌يشتنه كانتۆنى عه‌فرين.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا، ئه‌مڕۆ يه‌كه‌م كاروانى هێزه ميلييه‌كان گه‌يشتنه عه‌فرين.
په‌يامنێرى كوردستان24، روونيكرده‌وه، هێزه ميللييه‌كان، كه بۆ پشتيوانى له به‌رگرى عه‌فرين له دژى هێرشه‌كانى توركيا، روويان له كانتۆنى عه‌فرين كردووه، چه‌كى قورسيان پێيه.
چوونى ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داواى ره‌سمى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عه‌فرين بوو، كه له شه‌شه‌م رۆژى ده‌ستپێكى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌يان، داوايان كردبوو، سوپاى سووريا ئه‌ركى پاراستنى سنووره‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
گه‌يشتنى ئه‌م هێزانه دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، "به هۆى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا و ئێران، نه‌مهێشت سوپاى سووريا، له شارى عه‌فرين، بڵاوه بكات".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، له په‌رله‌مانى توركيا، وتارێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد.
له‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌ر لايه‌نێك كرد، هه‌وڵبدات، كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى، بگه‌يه‌نێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه).
گوتيشى: "ناهێڵين له‌گه‌ڵ هيچ كه‌س و لايه‌نێكدا دانووستان بكه‌ن".
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌يدا جارێكيديكه، ئه‌مريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه نزيكه‌ى پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى "تيرۆريستان" له "باكوورى سووريا" كردووه.
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، "هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى سوپادا، ئه‌نقه‌ره كۆششێكى ديپلۆماتى به‌رفراوانى ده‌ستپێكردووه".
گوتيشى: "دوێنێ له‌گه‌ڵ پوتن و رووحانى پرسى سووريامان تاوتوێكرد. ده‌رگاى دانووستان داناخه‌ين. له‌گه‌ڵ هه‌مووان ئه‌و پرسه تاوتوێده‌كه‌ين".