سەرۆک وتار دەدات و جەواد زەریف خەوی لێکەوتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

K24 – هه‌ولێر:

لە کاتێک کە حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی وتاردانە لە بەردەم پەرلەمان، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پشتییەوە دەردەکەوێت و خەوی لێکەوتووە.

بەیانی دوێنێ چوارشەممە، رۆحانی لە پەرلەمان وتارێکی بەبۆنەی دەستپێکردنی خولی نوێی پەرلەمان پێشکەش کرد و تیایدا داوای کرد، پەرلەمانتاران هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتەکەی بکەن، بەڵام زەریف بێ ئاگایە و خەوی لێکەوتووە.

چالاکوانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ئێران لەوبارەوە نووسیویەتی، زەریف لە وتارەکەی سەرۆک حەسەن رۆحانی لە پەرلەمان، خەوێکی قوڵی لێکەوتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی واشنتن پۆست، محەمەد باقر قالیباف، پارێزگاری پێشووی تاران، وەکو سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردراوە کە لە ساڵی 2017 لە هەڵبژاردنەکان، رکابەری لەگەڵ حەسەن رۆحانی دەکرد.

Al Arabiya